بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئودای کوتاک دەوڵەمەندترین بانکداری ئاسیا و بەڕێوەبەری بانکی کوتاک ماهیندرای هیندستان وتی کە دۆلار وەک دراوی زۆرینەی یەدەکی دراوی وڵاتان، هێزێکی نەگونجاوی هەیە.
ناوبراو وتی: من لەم ماوەیەدا دەستەواژەی تیرۆریزمی ئابوریم بۆ دۆلار بەکار هێناوە و پێم وایە کە دراوی نیشتمانیی هیندستان دەتوانێت شوێنی دۆلار بۆ هەندێک لە وڵاتان بگرێتەوە.
ئەو دەڵەمەندە هیندییە وتی کە جیهان سەرقاڵی دۆزینەوەی دراوێکی شوێنگرەوەی دۆلارە و وەها گۆڕانکارییەک جارێک لە سەد ساڵدا ڕوو دەدات.
کوتاک وتی کە ئێستا کاتێکی گونجاوە کە هیندستان دراوی نیشتمانیی خۆی وەک دراوی یەدەکی وڵاتان بخاتەڕوو./.