بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیل ئەبوڕەدەینە وتی کە هێرشی شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیست بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەڵکردنی ئاڵای ئیسرائیل و تێکدانی کارەبای مزگەوتەکە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل ڕژێمێکی توندڕۆیە و هەوڵی تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی دەدات.
ناوبراو هەروەها ڕژێمی زایۆنیستیی بە تێکدەری هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ناو برد.
وتەبێژی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە گەمارۆدانی شارەکانی کەرتی خۆرئاوا و هێرشی سەر کەمپەکان جۆرێک لە سزادانی گشتییە بۆ گەلی فەڵەستین./.