بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العهد وتی کە عێراق ڕۆڵی لە نزیکبوونەوەی نێوان ئێران و سعوودیە هەبووە بەڵام نێوەندگێڕیی چین ئەو هەوڵانەی گەیاندە ئەنجام.
ناوبراو وتی: سەربەخۆیی لە بڕیاردانی عێراق قۆناغ بە قۆناغ زیاتر دەبێت و پێکهێنانی کابینەی ئێستاش بەرهەمی ئەو سەربەخۆییە بووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تەنیا 26 باڵیۆزی لە جیهاندا هەیە و لانیکەم پێویستی بە 80 باڵیۆزی دیکە هەیە.
وتیشی کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق زیاتر گرنگی بە کاروباری ناوخۆیی دەدات.
فۆئاد حوسێن سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستیش وتی کە هەلومەرجی ئێستا هیچ کات موڵەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەل ئەبیب نادات لە بەر ئەوەی کە ئەمە لە دەستوور و یاسادا ڕەتکراوەتەوە و هەر حکومەتێک لە سەر دەسەڵات بێت، دەبێت پابەندی یاسا بێت./.