بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی شەممە 22 ی نیسانی 2023 لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە، جەختی لە سەر زیاترکردنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە پێی دەفرایەتییەکان و خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە هەمان شێوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە گەل و حکومەتی عێراق کرد و وتی کە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنەکانی نێوان تاران و بەغدا، پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بۆ ئاستێکی نوێ بەرز دەکاتەوە./.