بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی نوێی ئێرانە لە سوریا و لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی ناوبراو کرد.
ئەکبەری پێشتر لە باڵیۆزخانەی ئێران لە لیبیا بووە و شارەزای کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبییە.
مەهدی سوبحانی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە سوریا بوو کە ئەرکەکانی وەک باڵیۆزی کۆتایی هات./.