بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی ڕایگەیاند: بازرگانی نانەوتی وڵات لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی لە ڕووی کێشەوە گەیشتە 159 ملیۆن و 236 هەزار تەن و لە ڕووی بەهاوە 112 ملیار و 821 ملیۆن دۆلار کە گەشەی لە سەدا 11.2 ی هەبووە. ئەم ڕێژەیەش لە بازرگانی نانەوتی مێژووی وڵات کەم وێنەیە و بەراورد بە ساڵی پێشووتری 11 ملیار و 380 ملیۆن دۆلار زیاتر بووە.
ناوبراو وتی: لەم ڕێژە هەناردە نانەوتییە، 122 ملیۆن و 56 هەزار تەن بە بەهای 53 ملیار و 166 ملیۆن دۆلار پشکی هەناردەی وڵات بووە کە بە گەشەی لە سەدا 10 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی، لە مێژووی وڵاتدا کەم وێنە بووە. بەرزترین ڕێژەی هەناردەش پێشتر بۆ ساڵی 1393 ی کۆچی هەتاوی (2014) دەگەڕێتەوە کە 50 ملیار و 561 ملیۆن دۆلار بووە.
5 وڵاتی یەکەمی ئامانجی هەناردەی کاڵای ئێرانی لە ساڵی ڕابردوو
سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی سەبارەت بە 5 وڵاتی یەکەمی ئامانجی هەناردەی کاڵای ئێرانی لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی، وتی: چین بە کڕینی 14 ملیار و 584 ملیۆن دۆلار، عێراق بە کڕینی 10 ملیار و 238 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 7 ملیار و 459 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 5 ملیار و 767 ملیۆن دۆلار و هیندستان بە 2 ملیار و 146 ملیۆن دۆلار، 5 ئامانجی یەکەمی هەناردەی کاڵای ئێرانی لە ساڵی ڕابردووی کۆچی هەتاوی بوون.
ناوبراو وتی: لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 37 ملیۆن و 180 هەزار تەن کاڵا بە بەهای 59 ملیار و 655 ملیۆن دۆلار هاوردەی ئێران کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوە سەرەڕای دابەزینی لە سەدا 10 ی کێش، لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 13 گەشەی کردووە.
5 وڵاتی یەکەمی هەناردەکاری کاڵا بۆ ئێران لە ساڵی ڕابردوو
وتەبێژی لێژنەی بازرگانی خانووی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەبارەت بە 5 وڵاتی یەکەمی هەناردەکاری کاڵا بۆ ئێران، وتی: ئیمارات بە فرۆشتنی 18 ملیار و 395 ملیۆن دۆلار، چین بە 15 ملیار و 744 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 6 ملیار و 99 ملیۆن دۆلار، هیندستان بە 2 ملیار و 19 ملیۆن دۆلار و ئەڵمانیا بە 2 ملیار و 19 ملیۆن دۆلار، 5 وڵاتی هەناردەکاری کاڵا بۆ ئێران لە ساڵی 1401 ی کۆچی هەتاوی بوون./.