بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی و پزیشکی، کۆمەڵە ڕێنماییەکیان بۆ پاراستنی دڵ خستووەتەڕوو کە بەم شێوازەن.
ئاگاداری تەندرووستی دەروونیت بە و لە ڕاڕایی دووربکەرەوە.
سەیری ڕابردووی خێزانەکەتان بکە و بزانە ئایا نەخۆشیی دڵیان هەبووە؟ ئەگەر هەبووە بە زوویی سەردانی پزیشک بکە و ڕێگاکانی خۆپارێزی بگرەبەر.
وەرزشکردن و جوڵە زیاتر بکە.
ڕێگری لە زیادبوونی کێش بکە.
واز لە جگەرەکێشان بهێنە./.