بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ” تریبۆنی قودس ” وتی: مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا ئەمڕۆ سەربەرزانە لە بەرامبەر ئەو زایۆنیستانەی کە دەیانەوێت حاشا لە ڕاستییە ئائینی و مێژووییەکان بکەن، ڕاوەستاوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە خۆڕاگری کەرتی خۆرئاوا وتی کە گەلی فەڵەستین لە ناوخۆ و دەرەوەی فەڵەستین، سەنگەری بەهێزی بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسایە.
هەنیە بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ئەوەی لە ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو دەدات، وتی کە یەکێک لەو گۆڕانکارییانە کێشە ناوخۆییەکانە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوون دەبات.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکان ئەوەیە کە ئێمە ڕوبەڕوی سیستەمێکی نێودەوڵەتی نوێ بووینەتەوە کە هەندێک لە هێزەکان پاشەکشەیان کردووە و هێزی نوێ هاتوونەتە گۆڕەپانەکەوە و ئەمریکا بە دیاریکراوی لاواز بووە./.