بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 13 ی نیسان، دووەم کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێران، ڕووسیا، چین و پاکستان سەبارەت بە ئەفغانستان لە شاری سەمەرقەند و لە پەراوێزی چوارەم کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەڕێوەچوو.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، چین گانگ وەزیری دەرەوەی چین و حەنا ڕەبانی وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی پاکستان لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کرد.
هەر چوار وڵاتەکەش لە کۆبوونەوەی یەکەمدا کە ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی تاجیکستان بەڕێوەچوو، جەختیان لە سەر پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکانی ئەفغانستان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مادە هۆشبەرەکان و نەبوونی هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ کردەوە.
چوارەم کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سەمەرقەند لە وڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێت./.