بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە باشترە هەندێک کەس لە خواردنی سیر دووربکەونەوە.
لێرەدا ئاماژە بەو کەسانە دەدرێت:
ئەو کەسانەی گرفتی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، بە هۆی سیرەوە تووشی دڵەکزێ دەبن و ترشەڵۆکی گەدەیان زیاتر دەبێت، بە تایبەت ئەگەر لە سەر گەدەی بەتاڵ بیخۆن.
ئەو کەسانەی گەدەیان هەستیارە یان لاوازە، بە خواردنی سیر گەدەیان زیاتر هەراسان دەبێت.
هەر کەسێک گرفتی بۆنی دەم و هەناسەدان یان گرفتی بۆنی ناخۆشی جەستەی هەبێت، پێویستە لە خواردنی سیر دوور بکەوێتەوە.
ئەو کەسانەی دەرمانی ڕونبوونەوەی خوێن بەکار دێنن، نابێت بە ڕێژەیەکی زۆر سیر بخۆن و باشترە کەمی بکەنەوە، لە بەر ئەوەی کە سیر خوێن ڕووندەکاتەوە./.