بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە ڕۆژی سێ شەممە 11 ی نیسانی 2023 نوێترین گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تاران ی تاوتوێ کرد. ئێران و سعوودیە لە ساڵی 2016 وە پەیوەندییەکانیان پچڕابوو.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە سەرۆکایەتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بەڕێوەچوو، محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیەش ئامادە بوو و تێیدا بە دیاریکراوی پرسی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە و ئێران لە پاش ڕێکەوتنەکەی پەکین و کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر گرنگی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێکەوتنەش کرایەوە./.