بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە بەیاننامەکەی خۆیان وێڕای ستایشکردنی خۆڕاگری گەل لە بەرە جیاجیاکان و لە سەروری ئەوانەوە لە مزگەوتی ئەقسا، داوای ئامادەبوونی بەرچاوی فەڵەستینییەکانیان لەم مزگەوتەدا کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی ڕۆژانەی زایۆنیستە توندڕۆکان و بێڕێزیی ئەوان بەم شوێنە پیرۆزە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: چالاکییە بەردەوامەکان لە ناوچە جیاجیاکان و هێرشە مووشەکییەکان لە غەززە، باشوری لوبنان و سوریاوە، پیشاندەری یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرجەم بەرەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستییە و توانای گەلی ئێمەی بۆ شکستی دوژمن سەلماندەوە.
گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین لە درێژەدا جەختیان کردووەتەوە کە هەڕەشەکانی سەرکردەکانی دوژمنی شکستخواردوو، گەلی ئێمە و خۆڕاگری بوێرانەی ئەوان ناترسێنێت، بەڵکوو بە زیاتربوونی خۆڕاگری، شۆڕش و ڕاپەڕین لە سەرجەم شێوازەکانی بەردەوام دەبێت و ڕوبەڕوی ڕژێمی کاتی و تاوانباری زایۆنیستی دەبنەوە.
ئەو گرووپانە ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژی جیهانیی قودس نزیک بووینەتەوە کە لە ڕاستیدا هاوکاریکردنی فەڵەستین، قودس و مزگەوتی ئەقسایە، بەم بۆنەوە ئێمە سڵاو و ڕێز بۆ گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها بۆ بەرەی خۆڕاگری بە سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەنێرین و بە هۆی هاوکاری و پاڵپشتی ئەوان لە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین سوپاس و دەستخۆشی لەوان دەکەین./.