بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق سەید عەبدولڕەحیم موسەوی وەڵامی لێدوانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دایەوە کە ڕایگەیاندبوو ” ئێمە بە بێ ئەمریکاش دەتوانین هێرش بکەینە سەر ئێران ” و وتی: ئەم لێدوانانە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ڕووخاوی سەربازەکان و بەلاڕێدابردنی کێشە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ناوبراو وتی: ئەوەی ئاگادارییەکی بچووکی لە توانا سەربازییەکانی هەر دوو لا هەبێت، دەزانێت کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاست و قەبارەی نوێی یەکێک لە پرۆسە سەربازییەکانی ئێمە لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقە.
فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کە خۆی بەرەو نوقمبوون دەڕوات و هێمای ئەم هەڵوەشانەوە و ڕووخانەش زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە دەرکەوتووە، بچووکتر لەوەیە ببێتە هەڕەشە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر هەڵەیەکی سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە تەنیا ڕەوتی لەناوچوونی خێراتر دەکات./.