بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و ساڵح عاروری جێگرەکەی، ئەمڕۆ یەک شەممە لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە شاری بەیروت کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و ڕەوتی ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا و خۆڕاگریی کەرتی خۆرئاوا و غەززە و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ئامادەیی بەرەی خۆڕاگری و هاوکاری هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان و گۆڕانکارییەکان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئیسماعیل هەنیە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە یاوەری شاندێک گەیشتە لوبنان./.