بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی کە ئێمە لە قۆناغێکی مەترسیدارداین و ئەوەی کە لە سنورەکانی لوبنان ڕوو دەدات، کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا.
ناوبراو وتی کە بە نیگەرانییەوە لە ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا دەڕوانین و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
سەفدی وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەکە بەرەو هەڵدرێر دەبات.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی کە ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەم دۆخە ڕابگرین.
وتیشی کە ئەردەن هەنگاوی زۆری لە پێناو گوشاری سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی و ئاشکراکردنی دەسدرێژییەکانی هەڵگرتووە./.