بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی بەربڵاوی ڕۆکێتی بۆ سەر شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە باکوری فەڵەستین لێدراوە.
ئاژانسی شەهاب ی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەی زایۆنیستی شلۆمی لێدراوە و میدیا عبرییەکان دەڵێن کە سیستەمی دژە مووشەکی گومەزەی ئاسنین دوو مووشەکی ئاراستەی ئامانجێکی نەناسراو کردووە.
کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆکێتە لە باشوری لوبنانەوە ئاراستە کراوە.
هێشتا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە و حزبوڵڵای لوبنانیش ڕاگەێندراوێکی نەبووە.
دانیشتووانی شارۆچکەی نەهاریا لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانەوە چەندین تەقینەوە ڕوویان داوە کە لە ساڵانی ڕابردوو هاوشێوەیان نەبووە.
چەندین سەرچاوەی عبری بە تایبەت کەناڵی کان ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە لە ڕۆکێت بارانەکان لە شەڕی دووەمی لوبنانەوە تا ئێستا کەم وێنە بووە. کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 10 خولەکدا، 100 ڕۆکێت ئاراستەی شارۆچکەکان کراوە.
ئەگەرچی زایۆنیستەکان دەڵێن بە سیستەمی دژە مووشەکی ڕوبەڕوی هێرشەکان دەبنەوە بەڵام ڤیدیۆ و وێنەکانی ئەو هێرشانە دەسەلمێنێت کە بەشێکی زۆری ڕۆکێتەکان ئامانجەکانیان پێکاوە./.