بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانکۆی ئەزهەری میسر لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی تاوانی زایۆنیستەکانی لە مزگەوتی ئەقسا کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا – یەکەم ڕووگەی موسڵمانان و سێهەم شوێنی پیرۆز – و دەسدرێژی بۆ سەر نوێژخوێنان و موسڵمانان و زیانگەیاندن بە مزگەوتەکە، کردەوەیەکی تیرۆریستییە کە بە هۆی بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دووبارە دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا بەڵێنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ڕێکەوتنی پاراستنی پەرستگەکان تەنیا لە سەر کاغەز ماوەتەوە “.
ئەزهەر ڕایگەیاندووە کە ” مێژوو باشترین بەڵگەیە بۆ خوێنڕێژبوونی زایۆنیستەکان و هەر ویژدانێکی بێدار دژی ئەم تیرۆریزمەی ئەوانە. مافی فەڵەستینییەکانی زوڵملێکراویش درەنگ یان زوو بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و مێژوو هیچ کات ئەم تاوان و دڕندەییەی زایۆنیستەکان لەبیر ناکات “./.