بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولباری عەتوان ڕایگەیاند کە هۆکاری سیاسەتی شەڕەنگێزیی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەیە کە ڕای گشتی لە قەیرانە ناوخۆییەکانی بەلاڕێدا ببات.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تووشی چەندین قەیرانی ناوخۆیی بووەتەوە، ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی نییە و بۆ خۆدزینەوە لەم قەیرانانە پەنای هێناوەتە شەڕی دژ بە لایەنەکانی دیکە وەک سوریا و غەززە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هێزەکانی لە ناوخۆوە یەک بخاتەوە، ڕەنگە ئەم شەڕەش ڕوو بدات بەڵام ئەنجامی ڕۆخێنەری بۆ تەل ئەبیب دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارەی جیهانی عەرەب وتی کە ئەم شەڕە سەرجەم هێزەکانی دەرەوە لە دژی تەل ئەبیب ڕێک دەخاتەوە، کاتەکەشی ڕەنگە تەنیا چەندین کاتژمێر بێت، ئەو کاتەی کە درۆنەکان و مووشەکەکان لە هەر لایەکەوە گەمارۆی تەل ئەبیب دەدەن./.