بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی کاتی و تاوانباری زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا شەپۆلێک لە ئیدانەکردنی ناوچەیی لێکەوەتەوە و لەو چوارچێوەدا هەر یەک لە وڵاتانی ئەردەن، میسر، سعوودیە، قەتەر، ئێران، تورکیا و ڕێکخراوە فەڵەستینییەکان ئیدانەی ئەو تاوانەیان کرد.
سەرۆکایەتی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینیش ڕایگەیاند کە دەسدرێژی داگیرکاران بۆ سەر پیرۆزییەکان، شەڕێکی بەردەوامە لە دژی گەلی فەڵەستین و گەلانی عەرەبی.
سەرۆکایەتی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینی داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە کە هێڵە سوورەکان لە شوێنە پیرۆزەکان نەبەزێنن و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم کردەوانە دەگاتە تەقینەوەیەکی گەورەی جەماوەری.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا ڕوو دەدات تاوانێکی کەم وێنەیە و کاردانەوەی زۆری بە دواوە دەبێت.
هەنیە داوای لە فەڵەستینییەکان لە کەرتی خۆرئاوا کردووە تا بۆ پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا بەرەو قودس بڕۆن.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر پیرۆزییە ئیسلامییەکان.
ناوبراو وتی کە گەلی فەڵەستین دەبێت بە هەموو هێزێکەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوە لە ڕۆژانی داهاتوو ئامادە بێت.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ” هێرشی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر موسڵمانان لەم مانگە پیرۆزە و لە مزگەوتی ئەقسا، جارێکی دیکە ڕواڵەتی تاوانبارانە و دژە مرۆیی ئەو ڕژێمەی بۆ جیهانیان ڕوونتر کردەوە “.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشیان کردە سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا./.