بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئازاری 2023 هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق و ناوچەکانی نزیک ئەم شارەی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لە بەرامبەر هێرش و دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانە مەدەنی و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سوریای بە هۆکاری هاندانی ئەو ڕژێمە بۆ تاوانی زیاتر ناو برد و بە پێشێلکردنی دەسەڵات و سەروەری وڵاتێکی سەربەخۆ و ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەردەوامی تاوان لە دژی خەڵک و هێزەکانی سوریا ناوی برد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هێرشانەی بە تاوان و پێشێلکردنی ئاشکرا و بەردەوامی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد.
کەنعانی داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییە بەرپرسیارەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان بۆ ڕێگری لەم هێرشانە و پێشێلکردنی سەروەری و بەزاندنی خاکی وڵاتێکی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات./.