بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئلبرۆس کوتراشۆف لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا بە ناونیشانی عێراق پاش 20 ساڵ، ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا، وتی: لەو سەردەمەدا ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی بەسراوەی ئەوان لە پلانێکی سەربازی گەورەی بێ پاساو، بێ بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسایە، هێرشیان کردە سەر عێراق.
ناوبراو وتی کە ئەمە هەنگاوێکی خەراپ و چاوەڕواننەکراو بوو و ئەوان هێرشیان کردە سەر وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و داگیریان کرد.
باڵیۆزی ڕووسیا وتی: وڵاتی عێراق لە ئێستادا هەلومەرجێکی دژواری هەیە و کێشەکانی ئەم وڵاتە زیاتر بۆ ئەو ڕووداوانە دەگەڕێتەوە کە لەو سەردەمەدا بینراوە و ئەو ڕووداوانەش کە سەرچاوەکەی ئەمریکییەکان و بەریتانییەکان بوون دەرگای بە ڕووی هەڕەشەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە عێراقدا کردەوە.
ئەو دیپلۆماتکارە وتی کە لە سەردەمی داگیرکاریی عێراق لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە ئەم وڵاتە کرایە جەرگەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، بە شێوازێک کە ڕۆژانە هێرشی خۆکوژی لە لایەن قاعیدەوە ڕووی دەدا و هەندێک کات ئەو هێرشانە 20 تەقینەوەی خۆکوژی لە ڕۆژێکدا بوو.
باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا وتی کە ئەم هێرشە کێشە و ناکۆکییە تائیفی و نەتەوەییەکانی لە عێراقدا زیاتر کرد و خەڵک بە ناچار ناوچەکانی خۆیان بە جێهێشت و ڕوویان لە ناوچەکانی دیکە دەکرد./.