بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکی فەیسەڵ وتی کە وەک هەمووان ئەم ڕێکەوتنەی نێوان سعوودیە و ئێران بۆ منیش چاوەڕواننەکراو بوو، هەرچەندە هەر دوو وڵات بە نێوەندگێڕی عێراق و عۆمان لە دانوستاندا بوون بەڵام نێوەندگێڕییەکەی چین بابەتێکی نوێ بوو کە کەس ئاگاداری نەبوو.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و ئەورووپا بۆ مسۆگەرکردنی ڕێکەوتنی سعوودیە و ئێران نێوەندگێڕێکی گونجاو نەبوون، وەک ئەوەی کە چین کردووەیەتی لە توانای ئەواندا نەبووە، سەرکەوتنی چین بە هۆی ئەوە بووە کە پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ سعوودیە و ئێران هەیە.
تورکی فەیسەڵ وتی: چین جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە دەستەبەر دەکات بەڵام بە واتای دوورکەوتنەوەی ڕیاز لە واشنتن نییە لە بەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی ڕیاز و واشنتن ستراتیژییە و لە بوارە جیاجیاکاندا بەرژەوەندی هاوبەشی هەر دوو وڵات دابین دەکات.
سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری سعوودیە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستیش وتی کە مەرجەکانی ڕیاز بۆ ئەو مەبەستە لە پرۆژەی ئاشتی عەرەبیدا هاتووە.
تورکی فەیسەڵ وتی کە هیوادارین ئەم ڕێکەوتنە کاریگەری لە سەر کۆی گشتی دۆسیەکانی ناوچەکە بە تایبەت یەمەن، سوریا و لوبنان هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە کاریگەری ئەم ڕێکەوتنە لە سیاسەتی پاڵپشتی سعوودیە لە نەیارانی ئێرانیش وتی کە ڕیاز بە پێی بەرژەوەندییەکانی بڕیار دەدات./.