بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق کە لە شاری بەسرە بەڕێوەچوو، هاتووە کە ئەم کۆنفرانسە پیشاندەری هەوڵ و تێکۆشانی جیدی حکومەتی عێراقە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
بە پێی ئەو بەیاننامەیە، کۆنفرانسەکە هەروەها پەیامێکە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێکخراوەکان و سندۆقەکانی دارایی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.
بەیاننامەی کۆنفرانسی کەشوهەوای عێراق داوای لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە کە لە بودجەی ساڵی 2023 پارەیەک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخان بکرێت.
بەیاننامەکە هەروەها داوایکردووە کە سندۆقێکی نیشتمانی بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پێک بهێندرێت و بانکی ناوەندیش ڕێوشوێنی پێویست لە ڕووی داراییەوە بۆ مسۆگەربوونی ئابوریی سەوز بگرێتەبەر./.