بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دەکات و ئەمەش هەنگاوێکە بۆ بەهێزبوونی هەڵوێستی ئیسلامی و عەرەبی لە بەرامبەر کێشە دەرەکییەکان.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ئەم ڕێکەوتنە دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا هەبێت./.