بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕۆژی هەینی و پێش ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنی ئێران و سعوودیە لە پەکین بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا هەوڵەکانی عێراقی بۆ میوانداری دانوستانەکانی تاران و ڕیاز و گەیشتن بەم ڕێکەوتنە بەرز نرخاند.
لە بەیاننامەیەکدا ئێران و سعوودیە بە نێوەندگێڕی چین، ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕاگەیاند./.