بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیمەشق وتی: ئەوەی کە ڕژێمی کاتی و تەزویری زایۆنیستی لە دژوارترین ڕۆژانی پاش بومەلەرزەکەی سوریا، ئەم وڵاتە بە تایبەت فڕۆکەخانەی حەلەب دەکاتە ئامانج، پیشاندەری دڕندەیی ئەو ڕژێمەیە و ئەوەش دەسەلمێنێت کە ئەو ڕژێمە تووشی چەندین قەیرانی ناوخۆیی بووەتەوە و بەم هەڵسووکەوتە دڕندانەیە هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە قەیرانە ناوخۆییەکان دەداات.
ناوبراو وتی: گومان لەوەدا نییە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە داهاتووی ناوچەکە شوێنی نابێتەوە بەڵام وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو وتووێژ و هاوکاری هەنگاوی گەورە هەڵدەگرن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ڕۆژانێکی دژوار چاوەڕوانی زایۆنیستەکان دەکات و ڕۆژانی پەشیمانکەرەوە بەرۆکی ئەو ڕژێمە دەگرێت./.