بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم وتی کە ئێمە موڵەتی ئەوە نادەین ئەمریکییەکان لە یەک بست خاکی یەمەندا بمێننەوە.
ناوبراو وتی کە بوونی ئەمریکییەکان، زایۆنیستەکان و بەریتانییەکان لە بابولمەندەب هەڕەشەیەکە لە سەر تەواوی ناوچەکە.
قەحوم وتی: ئەمریکییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان هەوڵی سەپاندنی هەژموونی خۆیان دەدەن و گەلی یەمەن موڵەتی ئەوە بەوان نادات.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە گەلی یەمەن ئەو کەسانەن کە پارێزەری کەشتی و هێڵی دەریایی نێودەوڵەتین و هەڕەشە و مەترسی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە لە بابولمەندەب درووست دەبێت./.