بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی و یەکێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو ڕژێمە، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کرایەوە، ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای زایۆنیستەکان سەبارەت بە ئامادەیی هێرشکردنە سەر ئێران درۆ دەکات.
لاپید لەو پەیامەدا هۆشداریی دایە نتانیاهۆ و ڕایگەیاند: ئەگەر نتانیاهۆ واز لە درۆکردن سەبارەت بە ئامادەیی لە بەرامبەر ئێران نەهێنێت، من ناچار دەبم سەرجەم کەلێن و کێشەکان کە ئەو بەرپرسی بووە، ئاشکرا بکەم تا کاتێک کە کەسێک وەک جێگرەوەی دادەنێین.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەدا ئامۆژگاری نتانیاهۆی کرد و ڕایگەیاند کە باشترە کەمتر قسە بکات.
لاپید تەنیا کەسێک نییە کە دانی بە لاوازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر ئێراندا ناوە و پێشتریش کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە مووشەکەکانی تەل ئەبیب لە شەڕی ئەم دواییەی دژ بە خۆڕاگری فەڵەستین تەواو بووە و جەختیکردەوە کە نتانیاهۆ هیچ کات توانای ڕوبەڕوبونەوەی سەربازیی لە دژی ئێران نەبووە و نایبێت./.