بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر شارۆچکە فەڵەستینیی ئەلحەوارە وتی: ئەمریکا سەردەمێک پاڵپشتیی لە ڕژێمی ڕەگەزپەرست لە ئەفریقای باشور دەکرد و دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی یارمەتیدەری ئەو ڕژێمە بوو بۆ گرتنی ماندێلا، ئێستاش هەمان ستراتیژ پەیرەو دەکات و بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمریکا بڕوای بە مافی مرۆڤ و دیمۆکراسی نییە و هەر بۆ ئەمەش مافی ئەوەی نییە بەرگری لەمانە بکات.
جێی ئاماژەیە کە وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی سڕینەوەی شارۆچکەی فەڵەستینی ئەلحەوارەی کردبوو کە ئەمەش لە سەر ئاستی جیهانی کاردانەوە و ئیدانەکردنی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا./.