بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستیندا هاتووە کە بەردەوام ئەم شەڕ و تاوانە لە دژی گەلی ئێمە، ئاسایشی کابینەی فاشیستی دوژمن لە سەر خاکی ئێمە دابین ناکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم خوێنە ڕژاوەی ڕۆڵە بێ تاوانەکانی ئێمە دەبێتە سووتەمەنی و ئیرادەی تێکۆشەرانی ئێمە بەهێزتر دەکات و وادەی سەرکەوتنی کۆتاییش لە بەرامبەر ڕژێمی کاتی زایۆنیستی نزیک دەکاتەوە.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە ئێمە بەڵێن بە شەهیدان دەدەین ڕێگای گیانفیدایی و بەرگری لە خاک و پیرۆزییەکان درێژەپێدەر دەبین و داوای زیاترکردنی خۆڕاگریش لە سەرجەم بوارەکان دەکەین./.









