بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن جاسم ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر ڕایگەیاند کە مسۆگەربوونی ئاشتی لە نێوان فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی پێویستی بەو بەرپرسانە هەیە کە بڕوایان بەمە بێت و هەوڵی بۆ بدەن.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی ئابراهام کێشەکان چارەسەر ناکات، لە بەر ئەوەی کە ئێمە باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەین نەک بابەتێکی دیکە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر وتی: بەدواداچوون بۆ کێشەی فەڵەستین دەکەن و خەونی من ئەوەیە کە ڕۆژێک ببینم ئەم کێشەیە چارەسەر بووە و فەڵەستینییەکان لە ئاشتی و ئارامیدا ژیان بە سەر دەبەن.
حەمد بن جاسم ئالی سانی پرسیاری ئەوەیکردووە کە لەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان چی مسۆگەر بووە؟/.