بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە لە مانگی ئادار سەردانی ڕووسیا دەکات.
جەلالی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە قۆناغی ئاڵتوونی گەشەی خۆیدایە و پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا بەرەو گەشەی زیاتر دەڕوات.
پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەردانی ڕووسیا دەکات./.