بڕیاره له ماوه‌یه‌کی نزیکدا سیروان محه‌ممه‌د مه‌حمود سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی کرماشان بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌ممه‌د سه‌رۆکی وه‌فدی سه‌رمایه‌گوزاری هه‌رێمی کوردستان به‌شداربوو له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری له به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کرماشان به په‌یامنێری جام کوردی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به ئامانجی چاوپێکه‌وتن و دانوستان له گه‌ڵ که‌یوان کاشفی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری ئێران له ماوه‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌کات.
به وته‌ی ناوبراو، پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان ژووری بازرگانی سلێمانی – کرماشان، تاوتوێ کردنی کێشه و گرفته‌کانی خاڵی سنوری په‌روێزخان وه‌ک شاده‌ماری ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوولا و به‌دواداچوون بۆ ڕێکه‌وتننامه هاوبه‌شه‌کان ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی سیروان محه‌ممه‌د مه‌حمود بۆ کرماشان له خۆ ده‌گرێت.