بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە بابەتی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان تەوەرێکی سەرەکی وتووێژەکانی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی بووە.
ناوبراو وتی: بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە کە گرووپە تیرۆریستی و جوداییخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ببنە هەڕەشە لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەشمان لە سەر زاری بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بیست کە موڵەتی بەردەوامبوونی ئەم دۆخە نادەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: لە سەر ئەم دۆسیەیە میکانیزمێک لە ئاستی باڵای ئەمنی لە نێوان هەر دوو وڵات لە چەند مانگی ڕابردوو دیاری کراوە کە هیوادارین ئەم میکانیزمە لە زووترین کاتدا بگاتە کۆتایی و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.