بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەویگدۆر کەهلانی وتی: ئێمە (زایۆنیستەکان) لە شەڕی ناوخۆیی نزیک بووینەتەوە و مەترسییەکی زۆرمان لە سەرە، ئەگەرچی هێشتا شەڕەکە چەکداری نییە بەڵام کەسایەتییە شەڕەنگێزەکان ئەگەری ئەو پێکدادانەیان زیاتر کردووە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لەو شەڕە نزیک بووەتەوە و سیاسەت و تێڕوانینی کابینەکەی بنیامین نتانیاهۆ ئەو مەترسییەی زیاتر کردووە.
لە درێژەی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ڕان بن ئێسحاق یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگە و زانیاری پزیشکی لە نتانیاهۆ کردووە./.