بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەگەڵ روداوی ١١ سپتمبر لە پنتاگۆن کەناڵە فەرمیەکانی ئەو وڵاتەوە بە شایی و لۆغان و بە مژدە بەخشینەوە کە فەرماندەیەکی سەربازی و حوتێکی گەورەی تیرۆریستی دەستگیرکراوە کە تۆمەتبارە بە روداوەکەی ١١ی سپتمر. بەڵام پێچەوانەی ئەو ھەواڵە تا دواساتەکانی زیندانی کردنی یاسین لەو ١٥ ساڵە، تەنھا بەڵگەیەکی یاساییان دەست نەکەوت بۆ تاوانبارکردنی ناو براو. ئێستا کە (٣) بەسەر ئازادکردنی یاسیندا ھاتووەو کۆمەڵێک رۆشنبیری ئەمریکی لە دووری ھەزاران کیلۆمەترەوە ھاتونەتە سەردانی یاسین و دان بەوەدا ئەنێن کە حکومەتەکەیان ھەڵەی کردووە لە دۆسیەی دەستگیرکردنی یاسیندا. بۆیە بە خۆشەویستی دەربڕین بۆ یاسین لە ھەفتەی رابردوو ھاتنە شارەکەی یاسین و ژمارەیەک سەردانیان بۆ شوێنە کلتوری و رۆشنبیری و سیاسی ئەنجامدا. میوانەکانی یاسین بریتی بوون لە : دوو پارێزەری خۆبەخش(Steve Downs و Kathy Manley)و نوسەرو ڕۆژنامەنوسێکی خاوەن بیر( Carl Strock)وسێ چالەکەوانی ئاشتی خواز( pearl Strock و Lynne Jackson و Diana Foof) لە ئەمەریکاوە بەڕێ کەوتون بۆ ئەوەی سەردانی کەسێک بکەن کە لەوڵاتی خۆیان بە یارمەتیدانی تیرۆریست تۆمەتبار کراو بە پیلانێکی ھەڵبەستراوی موخابەرات تاوانبارکراو بە ناھەق ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا درا، پاشانیش بەدەستی کەلەپچەوە دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی کرایەوە کرا. ئەم نوسەرو پارێزەرو چالاکەوانانە کە بۆیان ڕون بووە بابەتەکە ھەڵبەستراوەو دۆسێکە داوێکەو موخابەرات ناوێتیەوە، ھەڵوێستیان وەرگرت و دژی سیاسەتی داونانەوەو چاڵھەڵەکەندن بۆ موسوڵمانان و شەڕفرۆشتن بە پەناھەندەکان وەستانەوە. بۆ ماوەی ١٥ ساڵ چالاکیان نواندو خۆپیشاندانیان کردو کۆڕو کۆنفراسیان دەبەست و لە میدیا دەیان نوسیو قسەیان دەکردو ھەموشی لە دژی سیاسەتی «جۆرج بۆش» ی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکاو داگیرکردنی ئەفغانستان و عێراق و شەڕی بەناو تیرۆری جۆرج بۆش و دەمارگیری دژی پەنا ھەندەکان کۆڵیان نەدا. ئەمانە بەردەوام بە ئەمەریکێکانیان دەوت موسوڵمان دڕندە نیەو پەناھەندە پیاوکوژ نیەو یاسینیش نە تیرۆریستەو نە پەیوەندیشی بە تیرۆریستانەوە ھەیە، بەڵکو قەزییەکەی ھەڵبەستراوەو بابەتەکەی سیاسیە. ئەمانە لە ژینگەی دوای ١١\٩\ ٢٠٠١ کە دژی ئەو سیاسەتەی ئەمریکا وەستانەوە، موسوڵمانان ودۆسییەی کوردو پەناھەندەیان لە ئاقارێکی باشدا راگرت، لەو قۆغەدا دەیان ھەزار موسوڵمان و پەناھەندە لە ئەمەریکا دەرکران و ھەزاران کەس گیران و سەدان کەس قەزییەیان بۆ ھەڵبەستراو سیاسەت و میدیاکانیان ڕۆژانە سەرشەقامەکان دژی پەناھەندەو موسوڵمانان قسەیان دەکردو بە تیرۆریست ناویان دەبردن. لەو کاتەدا موسوڵمانانی ئەو وڵاتە باریان لار بوو، پەناھەندەکان وا ترسابون کە نەیان دەتوانی پارێزگاری لە خۆشیان بکەن. ئەوکاتەی کە ھاوڕێ و ھاوسێو ھاودین خۆیان دەشاردەوە ئەم ئەمریکیانەی ھاوڕێم ھاتنە پێشەوەو وتیان «نا» بۆ ئەم رەگەز پەرستیە. ئێستاش وا لە ئەمەریکاوە ١٥٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگایان بڕیوەو دێن سەردانی کەسێک دەکەن کە لایان وایە حکومەت و دەوڵەتەکەیان زوڵمی لێ کردوە.
ئامادەکردنی/ ھاودەنگ محەممەد