بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستیندا هاتووە کە ئازادی قودس، مزگەوتی ئەقسا و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی گەلانی عەرەب و موسڵمان دادەنرێت و ساڵڕۆژی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) ئەم ئەرکە وەبیری موسڵمانان دێنێتەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیدا هاتووە کە تێکۆشان و یەکڕیزی و خەباتی گەلی فەڵەستین لە بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا بەردەوام دەبێت و هەرچەندە قوربانیشی هەبێت، واز لە تێکۆشان و دوژمنایەتی ڕژێمی زایۆنیستی ناهێندرێت./.