بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی ڕۆژی شەممە 18 ی شوبات لە تویتێکدا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کۆبوونەوەی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و چەند ئەندامێکی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش، ڕایگەیاند: ئەوانەی 44 ساڵ ئامادەبوونی زۆرینەی ئێرانییەکان لە پاڵپشتی لە وڵات، شۆڕش و ڕێبەری لە بەرچاو ناگرن و لە چەند گاڵتەجاڕێک نزیک دەبنەوە، نە بڕوایان بە دیمۆکراسی هەیە و نە شۆڕش و گەلی ئێران دەناسن.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە زووترین کاتدا لە بەرامبەر خۆڕاگری، هێز و گەورەیی گەلی ئێران خۆتان بە دەستەوە دەدەن./.