بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتبارکردنە بەردەوامە لە بەیاننامەکەی ئەمریکا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس، وتی: فرۆشتنی ملیارەها دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازی لە لایەن ئەمریکاوە بە وڵاتانی ناوچەکە، پاڵپشتی لە تیرۆریزم، بەردەوامی پاڵپشتی تەواو لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شەڕی چەندین ساڵە لە دژی گەلی یەمەن، ئەنجامی سیاسەتی هەڵە و دەستێوەردانی ئەمریکایە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و کەنداوی فارس و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پابەندبوونی بەرپرسیارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دیپلۆماسی ناوچەیی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان لە ڕێگای چارەسەری سیاسی و هەروەها باشتربوونی پەیوەندییەکانی تاران و وڵاتانی دراوسێ، هیوای خواست کە وڵاتانی ناوچەکە بە تێگەیشتن لە ئامانجی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، هەنگاو بەرەو مسۆگەربوونی ئاسایش و ئاشتی و گەشەی بەردەوام بنێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە تاران لە چوارچێوەی یاسا و هاوکاری لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، درێژە بە چالاکی ئاشتیخوازانەی ناوەکی خۆی دەدات و کاریگەری لە گوشاری سیاسی و پڕوپاگەندەی دوژمنان وەرناگرێت./.