بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە درێژە بە سەرمایەگوزاری لە بواری غاز دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق بۆ بەردەوامی کڕینی غاز و کارەبای ئێران گڵۆپی سەوزی لە ئەمریکا وەرگرتووە.
فۆئاد حوسێن عێراقی بە وڵاتی نەوت و غاز ناو برد و وتی کە لە داهاتوودا عێراق دەبێتە هێزێکی گەورە لە بواری وەبەرهێنانی غاز./.