بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوی و شەکرە ڕایگەیاندووە کە لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرگێژخواردن دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
1 – ئەو نەخۆشییانەی کە لە گوێچکە درووست دەبن و دەبنە هۆی سەرگێژخواردن زۆرن، وەک:
سەرگێژخواردنی بەین بەینی بێوەی یان Benign paroxysmal positional vertigo
نهخۆشی مینییره Mènier`s disease
هەوکردنی کەناڵ و بۆشاییەکانی ناو گوێچکەش کە پێی دەوترێت Labyrinthitis لەوانەیە ببێتە هۆی سەرگێژخواردن.
هەوکردنی بەکتریایی یان ڤایرۆسی درێژخایەنی ناوەوە هۆکارێکی دیکەی ئەم حاڵەتەیە.
هەوکردن یان شێرپەنجەی ئەو دەمارە هەستانەی کە پەیامەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک بۆ نموونە دەماری ژمارە 8 لەوانەیە ببێتە هۆی سەرگێژخواردن.
2 – هەندێک نەخۆشی گشتی جەستە و دەروون لەوانەیە یەکێک لە ناڕەحەتییەکەیان سەرگێژخواردن بێت وەک دابەزینی پەستانی خوێن و دابەزینی شەکری خوێن و کەم خوێنی و بەرزبوونەوەی کالسیۆم، هەوکردن و هەندێک نەخۆشی ناڕێکی لێانەکان دڵ و دڵەڕاوکێی سەخت، ئەمە بەدەر لە کاریگەری لاوەکی هەندێک داوودەرمان.
3 – نەخۆشییەکانی مێشکیش هۆکاری دیکەن بۆ سەرگێژخواردن وەک سەرشکان و شەقیقە و ڕەقبوونی دەرمارەکان و خوێنبەربوونی بنکەی مێشک و جەڵتەی مێشک و پارکینسۆن و شێرپەنجەی مێشک لەوانەیە ببنە هۆی سەرگێژخواردن.
4 – هەندێک کەس تووشی سەرگێژخواردنی فسیۆلۆژی دەبن لە کاتی یان دوای سواربوونی سەیارە و فڕۆکە و بەلەم، بە تایبەت ئەگەر زۆر سەیری شتەکانی دەوروبەریان بکەن و دووری و نزیکی شتەکان لە چاو و لە مێسک تووشی ئەم حاڵەتەیان دەکات. خەڵکیش هەیە لە کاتی سەیرکردنی خوارەوە لە سەر بەرزاییەکی زۆر ئەم ناڕەحەتییەیان بۆ دێت.
شایانی ئاماژەیە کە هەندێک کات سەرگێژخواردن مەترسیدارە و پێویستی بە پشکنینی دیکە هەیە، ئەگەر سەرگێژخواردنەکە زۆر سەخت بێت و لە 48 کاتژمێر زیاتر بێت و سەرئێشە و ڕشانەوەی زۆری لە گەڵ بێت، یان بێهێزبوون و لە دەستدانی بینین یان بیستنی لە گەڵ بێت، سەرگێژخوادنی سەخت لە کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆشانی شەکرە و زەخت حاڵەتێکی سادە و پێویستی بە پشکنینی تایبەتە./.