ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که کرماشان یه‌کێک له ئه‌من و سه‌قامگیرترین پارێزگاکانی ئێرانه، ئه‌م پارێزگایه‌ی وه‌ک به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌گوزارانی ناوخۆیی و بیانی ناو برد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، که‌یوان کاشفی له یه‌که‌م کۆنفرانسی تایبه‌ت به ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کان له کرماشان ڕایگه‌یاند: کرماشان پاش عه‌سه‌لۆیه، ته‌نیا پارێزگایه‌که که چوار پترۆکیمیای هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری توانا و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م پارێزگایه له پیشه‌سازی پترۆکیمیا ده‌بێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له ئێستادا کرماشان خاوه‌ن 3 کۆمپانیای گه‌وره‌ی پترۆکیمیایه، وتی: پترۆکیمیای چواره‌م که بڕیاره له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابوری ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا بونیات بنرێت، گرنگی به پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دراوه.
کاشفی هه‌روه‌ها به ئاماژه به دراوسێیه‌تی دوو وڵاتی ئێران و عێراق و ئه‌و پشکه‌ی که ئێران ده‌توانێت له‌م بازاڕه ده‌سته‌به‌ری بکات، وتی: کۆی گشتی هاورده‌ی وڵاتی عێراق له ساڵی 2014 به ڕێژه‌ی 45 ملیار دۆلار بووه که ئێران به 6 ملیار دۆلار وه‌ک سێهه‌م هه‌نارده‌کاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران پشکی پیشه‌سازییه بچووکه‌کانی له کۆی گشتی هاورده‌کاری وڵاتی عێراق به له سه‌دا 29 ناو برد و له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: پشکی ئێران له به‌رهه‌مه پلاستیکییه‌کانی هاورده‌کراو بۆ عێراق له سه‌دا 34 بووه.
که‌یوان کاشفی به ئاماژه به هه‌ندێک ئامار و داتای دیکه سه‌باره‌ت به پشکی ئێران له کۆی گشتی هاورده‌کاری عێراق، ڕایگه‌یاند: سه‌رمایه‌گوزارانی که‌رتی تایبه‌ت له ناوچه تایبه‌ته ئابورییه‌کانی پارێزگای کرماشان له سه‌دا 10ی باجه‌کانیان بۆ ده‌به‌خشرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا، ناوبراو ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به به‌شی پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی و ئه‌و بازاڕه‌ی که به مه‌به‌ستی فرۆشتن و هه‌نارده‌کاری به‌رهه‌مه‌کانی له ناوخۆی عێراق پێش بینی کراوه، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان توێژینه‌وه‌یه‌کی ورد و پسپۆڕانه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام ده‌دات و ڕاده‌ستی کۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی پترۆکیمیای پارێزگای کرماشان ده‌کرێت.
شایانی ئاماژه‌یه له‌م کۆنفرانسه‌دا پارێزگاری کرماشان ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی خێراتربوونی ئیش و کاری تایبه‌ت به پترۆکیمیا و پیشه‌سازییه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ئابوری قه‌سری شیرین، کۆمیته‌یه‌ک له سه‌ر ئاستی پارێزگا پێک دێت و هه‌ر یه‌ک له جێگری پارێزگار بۆ هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری، نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌سازی، کانزا و بازرگانی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی له‌و کۆمیته ده‌بن.