بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە چەند جەمسەری و سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ بە گرنگتری تەوەری سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین دادەنرێت.
ناوبراو وتی: ئێران و چین جەخت لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوانیان دەکەنەوە و لە هەر کوێ بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران هەبێت لەوێ دەبین.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێش دەستپێکردنی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چین ئەم پەیامەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کردەوە و ڕایگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان لەم سەردانەدا تاوتوێ دەکرێت./.