بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا کە ڕۆژی هەینی 10 ی شوبات بڵاو کرایەوە، هاتووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە و عێراق لە ساڵی ڕابردوو گەیشتە 53 ملیار و 370 ملیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵی 2021 لە سەدا 43.1 بەرزبوونەوەی هەبووە.
باڵیۆزی چین لە بەغدا مانگی تشرینی ساڵی 2022 لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە عێراق لە واژۆکردنی گرێبەستەکاندا گەورەترین وڵاتە بۆ پەکین و هەروەها دووەم هاوبەشی نەوتی و بازرگانی چینە./.