بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بازرگانان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو.
لەو چاوپێکەوتنەدا ئاسۆی بەردەم هاوکارییە ئابورییەکانی عێراق و ئیمارات و دەرفەتە دابینکراوەکانی حکومەتی بەغدا لە بواری پرۆژە ستراتیژی و ژێرخانییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی سەقامگیری ئابوری دابین کرا.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق پێشوازی لە سەرجەم ئاڵوگۆڕ و هاوبەشییە ئابوری و بازرگانییەکان دەکات و کۆمپانیاکانی ئیمارات دەتوانن هاوبەشی و سەرمایەگوزاریی درێژخایەنیان لە عێراقدا هەبێت.
لەو چاوپێکەوتنەدا شاندە فەرمییەکەی عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەندەرەکانی دۆبەی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی وزەی ئەبوزەبی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕوتانا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای داهاتووی وزەی ئەبوزەبی و ژمارەیەکی دیکە لە بازرگانانی ئیماراتی بەشدار بوون./.