بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل عەبدولمەهدی لە چاوپێکەوتنی شاندێکی 40 کەسی لە زانایان و کەسایەتییەکانی پاکستان بە سەرپەرشتی ئەمین شەهیدی لە بەغدا، بە ئاماژە بە فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریزم و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو بۆ بەرگری لە پیرۆزییەکان، وتی: بە پێی فەرمانی مەرجەعیەتی باڵا، ئێمە پاڵپشتی لە برایەتی و یەکڕیزی ئیسلامی دەکەین و لەم پێناوەدا برایانی سوننە بە بەشێک لە خۆمان دەزانین.
عەبدولمەهدی سەرکۆنەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە عێراق و پاکستان کرد و وتی: ئێمە لە پەرلەمانی عێراق یاسایەکمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەسەند کرد و لەو بڕوایەداین کە سەقامگیری بەردەوامی ناوچەکە لە پاش کشانەوەی ئەو هێزانە مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە بەرگری لە ئازادی فەڵەستین دەکەین و دژی سزاکانی ئێران و سوریاین./.