بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیڤید ماڵباس سەرۆکی بانکی جیهانی ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی کە هاوکاری بەپەلە و خێراش دەبەخشینە تورکیا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 780 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بەپەلە دەدرێتە تورکیا و هەروەها یەک ملیار دۆلاری زیادەش بۆ پاڵپشتی لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەدرێتە ئەم وڵاتە.
هاوکارییەکانی بانکی جیهانی لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی تورکیا لە 10 ناوچەی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەم وڵاتە باری نائاسایی ڕاگەیاندووە./.