بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ڕەمەزان شەریف ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی شوبات لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیک وتی: هێرشی زایۆنیستەکان لە ئێران ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە بەڵام وەڵامی کوشندەیان دراوەتەوە و ئەمەش لە زووترین کاتدا لە هەڵسووکەوتی ئەواندا دیار دەبێت.
ناوبراو وتی کە بە هەموو هێزێکەوە بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایشی گەلی خۆمان دەکەین و بۆ ئەمەش میکانیزمی تەواومان لە بەردەستە.
وتەبێژی سوپای پاسداران پێشتر بە کەناڵی المسیرە ی یەمەنی ڕاگەیاندبوو کە ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییە شکستخواردووەکەی ئەسفەهان وەڵامی پێویست وەردەگرن و پەشیمان دەکرێنەوە./.