بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بو حەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.
لو کۆبوونەوەدا سەرۆک کۆماری سوریا جەختی لە سەر هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و لوبنان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
وەزیری دەرەوەی لوبنانیش ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و بەندەرەکان بە مەبەستی وەرگرتن و گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی سوریا ڕاگەیاند./.