بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە سەر فەرمانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ گەیاندنی هاوکاری بەپەلە بۆ سوریا، 28 تەنکەر بەنزین و گازۆئیل ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراوە.
عەبدولغەنی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ناردنی 70 تەن هاوکاریی لە ڕێگای هێڵی ئاسمانییەوە بۆ سوریا دەرکردووە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هاوکاری بەپەلە و پێویست بەردەوام ڕەوانەی سوریا دەکرێت./.